فێرخوازانى بەشى زانستی کۆمپیوتەر پاڵپشتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن
لە هەنگاوێکدا کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیان بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوەیە، فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ سەردانی پەیمانگەی ئاوات بۆ گەشەپێدانى منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کرد.
لە سەردانەکەدا فێرخوازانى قۆناغی دووەم بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری سارا جەمال حسێن، لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی گەلاوێژ تاهر کەریم پێشوازییان لێکرا. پاشان فێرخوازانى ئەو هاوکاریانەى کە پێشتر قۆناغی یەکەم و دووەم لە میانەى دەستپێشخەرییەکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کڕینی دیاری بۆ منداڵان کۆیان کردبوەوە، لە میانەی سەردانەکەیاندا پێشکەشى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەتیان کرد و، کەشێکی خۆشی و پاڵپشتی دەروونی بۆ منداڵەکان دروست کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگاکە ستایشی ئەم دەستپێشخەرییەی کرد و جەختیان لەسەر گرنگی ئەم جۆرە چالاکییانە کردەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی پەیوەندی مرۆیی و هاندانی کەلتوری بەخشین و کاری خۆبەخشانە. ئەم سەردانە بەشێکە لە زنجیرەیەک بۆنە کە لەلایەن زانکۆی جیهان-هەولێرەوە ڕێکخراوە، لەهەوڵێکدا بۆ بەرەوپێشبردنی بەها مرۆییەکان و چەسپاندنی ڕۆڵی فێرخوازان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا.