فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى سەردانی (زانکۆی کوردستان-هەولێر)یان کرد
ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتى (26/1/2025)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی زانکۆی کوردستان-هەولێریان کرد بە مەبەستی ئاڵوگۆرکردنی زانیاری کەلتوری و فێربوونی شێوازە جیاوازەکانی لە بەڕێوە بردنی کتێبخانەکەیان زانکۆی کوردستان .
سەردانەکە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر هودا شوان عمر سەرپەرشتی کرا و، بەگەیشتنیان بە زانکۆکە لەلایەن خاتوو لیزلی، سەرپەرشتیاری گۆشەیAmerican Corner پێشوازیان لێکرا، دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان ڕونیکردەوە، کە گۆشەیAmerican Corner کار بۆ پەرەپێدانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و لایەنی کەلتوری و شارستانییەت دەدات. لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لە ئەرک و کارە جۆراوجۆرەکانى گۆشەی (American Corner)، بەتایبەت لە بوارى فێرکردنى زمانى ئینگلیزى و دابینکردنى سەرچاوەى جۆراوجۆر بۆ فێرخوازان و سەردانیکەران. هەر لە میانەى قسەکانیدا سەرپەرشتیارى (American Corner) ئەو میتۆد و ئامراز و میکانزمانەى بە فێرخوازان ناساند کە لە گۆشەکەیاندا بۆ فێربوون و ڕاهێنان پشتیان پێ دەبەستن.
پێش کۆتایی هاتنی سیمینارەکە، دەرفەت بە فێرخوازان درا بۆ خستنەڕووى پرسیار و بۆچونەکانیان و بەهۆیەوە چەند لایەنێکى دیکەىشێوازە جیاوازەکانى فێربوون و خوێندنی زمانی ئینگلیزییان تاوتوێکرد.