فێرخوازانى بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی پزیشکی دادى هەولێر دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (04_05_2025)، فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیان بۆ نەخۆشخانەی پزیشکی دادی هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر یوسف میرزای ئەنجامدا.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن ستافى کارگێڕى نەخۆشخانەکە پێشوازییان لێکرا، ئینجا لەلایەن دکتۆر مریەم، مامۆستای نەخۆشییە گشتیەکان لە نەخۆشخانەکە باسى ڕێکارەکانی پرۆسێسکردنی شانەکان کرد، کە هەنگاوێکی گرنگە لە بواری نەخۆشییە بافتییەکاندا، هەروەها باسى قۆناغە جیاوازەکانی پرۆسێسی شانەى بۆ کردن، لەوانە جێگیرکردن، پاککردنەوە، دزەکردن، چەسپاندن، بەشکردن، دانان و ڕەنگکردن. دکتۆر مریەم گرنگی جێگیرکردنی دروستی لە پاراستنی مۆرفۆلۆژی شانەکاندا ڕوونکردەوە، کە چۆن ڕێژەی ئاو بە بەکارهێنانی ئەلکهولەکانی پلەبەندی لادەبات، لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان ئاشناى پاتۆلۆژیای ڕاستەقینە بوون لەسەر نمونەکان (گورچیلە، دڵ، سییەکان و…هتد)، کە لە ڕێگەی تەکنیکەکانی بایۆپسی و پشکنینی جەستەییەوە لە مرۆڤ کۆکراونەتەوە، لەژێر چاودێریی تەکنیکی پزیشکی پسپۆڕ پارێزراون.
هاوکات فێرخوازان دەرفەتی ئەوەشیان پێدرا ئاشناى تەکنیکەکانی مایکرۆتۆمی ببن، کە نمونەی شانەکان بە وردی بەش دەکرێن بۆ پارچەی تەنک بۆ پشکنینی مایکرۆسکۆپی. هەروەها فێربوون دەربارەی پەڵەی هیماتۆکسیلین و ئیۆسین (H&E) ، کە پێکهاتەی خانەکان بەرز دەکاتەوە و، یارمەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان دەدات. جگە لەوەش، لە نزیکەوە ئاشناى ئامێرە نوێیەکانی تاقیگەکان بوون، لەوانە پرۆسێسەری شانە، دابەشکەری پارافین و ئامێری ڕەنگکردنی ئۆتۆماتیکی کە ئامادەکردنی بەشەکانی شانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکات.