فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانى نەخۆشخانەیەکى تایبەت دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابون بەشێوازى کارکردنیان، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەردانێکى زانستى نەخۆشخانەى میهرەبانى لە شارى هەولێر بەسەردەکەنەوە.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٤/٤/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستا شذى عەلى، فێرخوازانى قۆناخى دوەم سەردانى نەخۆشخانەى میهرەبانیان کرد و، لەلایەن ستافى بەڕێوەبردنى نەخۆشخانەکە پێشوازیان لێکرا.
پاشان هاوەڵى کران بۆ بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى نەخۆشخانەکە و، لە نزیکەوە ئاگاداربون و بینینى تاقیگە و ئەو ئامێرانەى لە نەخۆشخانەکەدا لە بوارى پزیشکیدا بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشەکانى بەکارى دەهێنن، هەروەک لە بەشى شیکارى نەخۆشى نەخۆشخانەکەدا ئاشنای شێوازى چۆنیەتى پشکنینى نەخۆشیەکان و دیاریکردنى نەخۆشیەکان کران.