فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس پشکنین بۆ خۆراکى چێشتخانەکان دەکەن
بەچاودێرى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار کەریم سەعید سەرۆکى لێژنەى تەندروستى و سەلامەتى و، بەسەرپەرشتى دکتۆر ساڵح زێبارى سەرۆکى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بەنوێنەرایەتى سەرۆکى لێژنەى تەندروستى و سەلامەتى پشکنین بۆ خواردەمەنیەکانى چێشخانەکان کرا.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢/١٢/٢٠٢١) فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ دڵنیابوون لە تەندروستى خواردن و خواردەمنیەکانى چێشتخانە و کافتریاییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە چوارچێوەى هەڵمەتەکانى پشکنینى هەفتانەیاندا، هەڵسەنگاندنیان بۆ ئاستى پاکوخاوێنى و شوێنەکانى ئامادەکردنى خواردمەنیەکان و، بەکارهێنانى پێداویستیەکانیان چێشتخانە و کافتریایەکان کرد، هەروەک بەدواداچونیان بۆ ئاستى پابەندبوون و گرنگیدانى کرێکارەکان بەپاکوخاوێنى لەکاتى کاردا کرد.
هاوکات فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە میانەى بەسەرکردنەوەکانیاندا، بەدواداچونیان بۆ کواڵیتى خواردەمنیەکانى چێشتخانەکان کرد بەتایبەت لە ماوەى بەسەرچوون و چۆنیەتى هەڵگرتن بەپێى پێوەرەکان و پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستیەکان.
چالاکیەکە، جگە لە باشکردنى بوارى تەندروستى و سەلامەتى و پێشکەشکردنى خۆراکى تەندروست بەفێرخوازان و مامۆستایان، لەهەمانکاتدا بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بۆ پراکتیزەکردنى وانە زانستیەکان و، ئاشنابوون بەبەشێک لە شێوازى کارى داهاتوویان.