فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بەدواداچون بۆ نوسینى سەر بەرهەمە هاوردەکان دەکەن
بەمەبەستى زانینى ڕادەى ڕاست و دروستى زانیارى سەر بەرهەمە هاوردەکان و بەراوردکردنیان بەپێکهاتەى خۆراکەکان، فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستیان بەڕێوەبرد.
ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٨/١/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر ساڵح زێبارى، فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس چالاکیەکى زانستیان ئەنجامدا، لە میانەى چالاکیەکەیاندا فێرخوازان کۆمەڵێک بەرهەمى خۆراکى هاوردەکراویان لە بازاڕدا هێنا و، خستیانە ناو تاقیکردنەوەیەکى زانستى.
زانیارى نوسراوى سەر خۆراکە هاوردەکراوەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ پاراستنی ژیانى بەکاربەر و ناساندنی بەهای خۆراکی ئەو بەرهەمەی دەیخۆن یان دەیخۆنەوە، هەربۆیە فێرخوازان لە میانەى تاقیکردنەوەکەیاندا پاڵپشت بەبەکارهێنانى سیستمى نوێى تاقیکردنەوە و هەڵسەنگانى خۆراکەکان، چالاکیەکەیان بەڕێوەبرد.
هاوکات فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی ژیانى بەکاربەران لە چەند ڕویەکى دیکەى زانستى هەڵسەنگاندنیان بۆ بەهاى خۆراک خواردن و خواردەمەنیەکانى بازاڕەکانى کوردستان کرد.