فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس سوود لە تەکنەلۆژیاى نوێ وەردەگرن
بەسەرپەرشتى دکتۆر ساڵح زێبارى سەرۆکى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس و، بەهەماهەنگى مامۆستاى یاریدەدەر محمد شکر باجەلان سەرۆکى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر، دکتۆر بەهناز شەهروخستانى مامۆستا لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشەکە بەبەکارهێنانى تاقیکردنەوەیەکى نوێ کە پێى دەوترێ (فى ئار) وەک ئامرازێکى پێشکەوتووی فێربوون ڕادەهێنێ.
لەم تاقیکردنەوە نوێیەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٤/١١/٢٠٢١) لە بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، بەتایبەت فێرخوازانى بەشە زانستیەکان بەکاردەهێنرێت، کە یەکێکە لەتازەترین شێوازەکانی ڕوونکردنەوە، بەهۆیەوە وا لە فێرخوازان دەکات ئاسانتر لە بابەتەکان تێبگەن و وێناکردنی ڕاستی جینەکان (DNA) لەپێکهێنان و کارکردندا ببینن، بەتایبەت شێوەی دی ئێن ئەی و شێوازی دووبارە بەرهەمهێنان و کاری تێمپلەیتەکانی هەر جینێک.
ئەم جۆرە پەیوەندیانە لە نێوان بەشە زانستیە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێتە دەرفەتێکى گرنگ بۆ برەودان بەلایەنى مەیدانى و بەکارهێنانى تەکنیکە جیاوازەکانى فێربوون لە بەشە جیاکانى زانکۆ.