فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس بۆ بەدەستهێنانى ئەزموونی پراکتیکی سەردانى چێشتخانەکان دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (4ی شوباتی 2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانیان بۆ چێشتخانە و ڕێستۆرانتی ساج الریف، بەسەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر شاکر مەحمود) ئەنجامدا.
لە میانەى سەردانە مەیدانیەکەیاندا، فێرخوازان لەلایەن أحمد على سەرپەرشتیارى چێشتخانەکە دواى ئەوەى بەخێرهاتنی کرد، پاشان باسى لە پلاندانانی مینیو، کۆنترۆڵکردنی بەشەکان و، هاوسەنگی خۆراکی بۆ فێرخوازان کرد، پاشان فێرخوازان بەشداریی لە گفتوگۆی تایبەت بە بەهای خۆراکی خواردنە جیاوازەکان و کاریگەری شێوازە جیاوازەکانی چێشت لێنان لەسەر کوالیتی خۆراک کرد. هەروەها هەڵسەنگاندنیان بۆ شێوازی چێشتخانەکە کرد بەتایبەت لە چۆنیەتى ئامادەکردنى خواردنی تەندروست، دواتریش بەشەکانى چێشتخانەکەیان بەسەرکردەوە و بە شێوەیەکى کردارى ئاشناى هەنگاو بەهەنگاوى ئامادەکردنى خواردنەکانى چێشتخانەکە بوون، بەتایبەت لە کاتى ئامادەکردن و چۆنیەتى ڕەچاوکردنى بەها خۆراکیەکان لە جۆرى خواردنەکان.
مامۆستاى یاریدەدەر شاکر مەحمود جەختی لە گرنگی ئەم سەردانە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەزموونی کردەیی لە پلاندانانی ژەمەکان و بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری خۆراک لە چێشتخانەکان بۆ فێرخوازان زۆر گرنگە، چونکە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ فێرخوازان باشتر لە ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانى ژینگەى ڕاستەقینە و چۆنیەتى پیادەکردنى ستاندارەکان بزانن.