فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی سەنتەری کیتۆ دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (4ی شوباتی 2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی سەنتەری کیتۆیان لە شارى هەولێر کرد، سەردانەکە بە سەرپەرشتی ( مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن ) بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن بەرهەم محەمەد خاوەنی سەنتەرەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا و بەخێرهاتن کران.
لەسەرەتادا کورتەیەکى لەبارەى سەنتەرەکەیان بۆ فێرخوازان باسکرد، پاشان باسى لە گرنگى پسپۆڕى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە بوارى ڕێجیم و کیتۆجینیک کرد، وتیشى لە سەنتەرەکەماندا گرنگی بە پێشخستنی خۆراکی کەم کاربۆهیدرات و چەوری زۆر دەدات بۆ پشتگیریکردن لە دابەزاندنی کێش و باشترکردنی تەندروستی گۆڕانکاری خۆراک و بەرەوپێشبردنی باشی گشتی، هەر لەو چوارچێوەیەدا فێرخوازانى ئاشناى پلاندانان بۆ ژەمەکان، دابەشکردنی ماددە خۆراکییە کان، کاریگەرییە فیزیۆلۆژییەکانی کیتۆزی کران. هەروەها فێرکران چۆن پلانی ژەمە خۆراکییە کەسییەکان بۆ تاکەکان دابڕێژن کە شێوازی ژیانی کیتۆجینیکی پەیڕەو دەکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن کە پێداویستییە خۆراکییەکانیان دابین دەکرێن لەکاتێکدا دۆخی کیتۆزی دەپارێزن.
پاشان، بەرهەم محەمەد ڕوونکردنەوەیەکی کرداریی لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی ژەمی گونجاو بۆ ڕێجیم کیتۆ پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا جەختى لە بەکارهێنانی چەوری تەندروست و پرۆتینی کوالیتی بەرز و سەوزەی کەم کردەوە. لە بەرانبەردا مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن سوپاسى بەرهەم محەمەدى کرد بۆ پێشکەشکردنى زانیارییەکان و ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە گرنگە بۆ فێرخوازان.