فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس بەردەوامن لە سەردانە مەیدانیەکانیان
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٤/٢٠٢٥) لە چوارچێوەى سەردانە مەیدانیەکانیاندا، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەردانێکی مەیدانی پیشەیییان کلینیکی خۆراکیان لەشارى هەولێر بەسەرکردەوە.
فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانەکەیان بە سەرپەرشتی دکتۆر صالح زێباری ئەنجامدا، بەگەیشتنیان لەلایەن ئالا محەمەد پسپۆڕی خۆراک بە گەرمی بەخێرهاتن کران، پاشان لە میانی دانیشتنێکەدا، فێرخوازانى ئاشناى چۆنیەتى پێدانى ڕاوێژکاری خۆراکی، پلاندانانی خۆراک بۆ حاڵەتە پزیشکییە جیاوازەکان و، ستراتیژییەکانی بەدواداچوونی نەخۆش بوون کرد، هاوکات گفتوگۆ لەسەر ڕۆڵی گرنگی خۆراکی کەسی لە خۆپاراستن و بەڕێوەبردنی نەخۆشی و پێشخستنی تەندروستی گشتی کرد.
سەردانە مەیدانیەکە وەک فێرخوازان باسیان لێوەکرد بووە ئەزمونێکى گرنگ بۆ ئاشنابونیان بە ژینگەى کارکردن و، چۆنیەتى ڕایکردنى کاروبارى ئەو کەسانەى بۆ بوارى ڕاوێژى خۆراکى سەردانى کلینیەکەکان دەکەن، بۆ ئەوەش سەرپەرشتیارى فێرخوازان سوپاسى پسپۆڕى خۆراکى لە کلینیکەکە کرد بۆ پێدانى زانیارى گرنگ بە فێرخوازان.