فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس دیاری پێشکەش بە چارەسەرخوازانى نەخۆشخانەى نانەکەلى دەکەن
بەئامانجى گەڕانەوەى خەندە و خۆشى بۆ چارەسەرخوازانى نەخۆشخانەى نانەکەلى لە شارى هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (16/1/ 2025)،گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەولێر سەردانى نەخۆشخانەی نانەکەلییان کرد و، لە ڕێگەی دابەشکردنی دیارى بەسەر نەخۆش و چارەسەرخوازان خەندەیان و دڵخۆشیان بۆ گەڕاندنەوە.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر محمد حسێن) بەڕێوەچوو و، بە گەیشتنیان بە گەرمی لە لایەن (کارزان ئیبراهیم خەلیل) بەڕێوەبەری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی نانەکەلى پێشوازییان لێکرا. پاشان سوپاسى فێرخوازانى کرد بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەو دەستپێشخەرییە مرۆییە، هەروەک جەختی لەسەر کاریگەرییە دەروونییە ئەرێنییە گەورەکانی ئەم جۆرە سەردانانە لەسەر منداڵانی نەخۆش کردەوە، هیواشى خواست لەو جۆرە چالاکیانە بەردەوام بن. پاشان فێرخوازان سەردانى نەخۆش و چارەسەرخوازانیان لە بەشە جیاکانى نەخۆشخانەکەدا کرد، بەتایبەت بەشى تایبەت بە منداڵان لە میانەى گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵان و پێشکەشکردنى دیارى خەندە و خۆشییان و زەردەخەنەیان بۆ منداڵان گەڕاندەوە و، سەردانەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى کەسوکارى منداڵان و پزیشک و ستافى کارگێڕى نەخۆشخانەکە.
ڕێکخستنى ئەم جۆرە چالاکیە لەبەر ڕۆشنایی ستراتیژى کارکردن و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی سەرۆکایەتى زانکۆ دێ بۆ خزمەتکردن بە چین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە، جگە لەوەش ئەم جۆرە چالاکییانە ئەزموونی پەروەردەیی خۆبەخشى فێرخوازان دەوڵەمەندتر دەکەن، جگە لەوەش ئەم جۆرە چالاکیانە ڕەنگدانەوەى جێبەجێکردنى ئامانجەکانى نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدانى بەردەوام، کە سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بە چڕى هەوڵەکانى لە بوارە جیاوازەکانى ئەو ئامانجە دەستپێکردوە.