فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان بە وۆرکشۆپێک یادى ڕۆژی جیهانى وەرگێڕانیان کردەوە
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى ( 1ی تشرینی یەکەمی 2024)، سەرۆکایەتى بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ یادی ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان وۆرکشۆپێکى بۆ فێرخوازانى بەشەکە ڕێکخست.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بە ئامادەبوونى مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، سەرەتا مامۆستا ڕەعد سابیر ڕەئوف سەرۆکى بەشى وەرگێڕان وتەیەکى پێشکەشکرد و تیایدا جەختی لە پەرەسەندنی ڕۆڵى گرنگی وەرگێڕان کردەوە، بەتایبەت لە پڕکردنەوەی بۆشاییە زمانەوانی و کەلتوورییەکان کردەوە، پاشان هاوکار حەمەفەرەج حەسەن لە ناوەندی ئەکادیمیاى زمانی کوردی وتارێکى لەبارەى ڕۆڵی ناوەندەکەیان لە بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی زمانی کوردی و بوارى وەرگێڕان پێشکەش کرد
پاشان بەرنامەى کارى وۆرکشۆپەکە دەستیپێکرد، لەو چوارچێوەیەدا تانیا ئەحمەد شهاب لە کەناڵی ڕووداو، ئەزموونەکانی خۆی وەک وەرگێڕێکی پیشەیی لە بوارى میدیادا باسکرد، هەروەم باس لەو ئاستەنگ و گرفتانە کرد، کە ڕووبەرووى وەرگێڕى ڕاستەوخۆ دەبێتەوە، بەتایبەتی لە ژینگەی خێرای هەواڵى میدیاییدا. لە بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکەدا فێرخوازانى بەشی وەرگێڕان بەشدارییان لە زنجیرەیەک چالاکیی گروپی کارلێککەردا کرد، کە سەرجەمیان پەیوەندیان بە تواناکانی وەرگێڕان لە بوارە جیاوازەکان هەبوو، زۆربەى چالاکیەکانیش لە ڕێگەى سیناریۆی پراکتیکیدا پێشکەشکران.
وۆرک شۆپەکە بە پرسیار و گفتوگۆ نێوان مامۆستایان و فێرخوازان کۆتایی هات، کە بەهۆیەوە بوونە وێستگەیەکى گرنگ بۆ فێرخوازان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاریان و باشترکردنى تێگەیشتن لە ژینگەى وەرگێڕان و برەودان بە وەرگێڕانی پیشەیی.