فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان چالاکیەکى مرۆیی خێرخوازى بەڕێوەدەبەن و دیارى بەسەر قوتابیانى کەمدەرات دابەش دەکەن
بە ڕاسپاردەى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەشی وەرگێڕان هەڵمەتێکی خێرخوازی بۆ پشتگیریکردنی قوتابیانی قوتابخانە حکوومییەکانی هەولێر بەڕێوەبرد.
لە قۆناغى یەکەمى هەڵمەتەکەدا بەسەرپەرشى سەرۆکى بەشى وەرگێڕان، فێرخوازان بڕى هاوکارییەکەیان لە ناو فێرخوازانى بەشەکە کۆکردەوە، پاشان کۆمەڵێک جلوبەرگی زستانەیان کرد، ئەوەش وەک پابەندبوونی فێرخوازانى بەشەکە بە هاوسۆزی، بەشداریی کۆمەڵایەتی و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتییەوە دوپات دەکاتەوە. هەر لەو چوارچێوەیەدا و، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠٢٥، فێرخوازانى بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر . نەرمین ئەبوبەکر عەلی سەردانی قوتابخانەی ساسانی سەرەتاییی کوڕانیان کرد و، جلوبەرگی زستانە بەسەر قوتابییە هەژارەکانی (قۆناغەکانی ١-٩) دابەشکرد.
ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ستراتیژییەتی زانکۆی جیهان-هەولێر دێت بۆ پەیوەندیکردن بە سێکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە، بە ئامانجی پشتگیریکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان. بە تایبەتی:
- ئامانجی یەکەم: نەهێشتنی هەژاری.
- ئامانجی چوارەم: کوالێتیی پەروەردە.
- ئامانجی دەیەم: کەمکردنەوەی نایەکسانییەکان.
بۆ ئەوەش مامۆستا ڕەحیل خەلیل ئیبراهیم بەڕێوەبەری قوتابخانە بە گەرمی پێشوازی لە فێرخوازانى زانکۆکە کرد، و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەشداریی بەخشندەی فێرخوازان دەربڕی.







