فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان ڕۆژى جیهانى پاراستنى چینى ئۆزۆن بەرز ڕادەگرن
بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى فێرخوازان و، دەرخستنى توانا و لێهاتوەکانیان، سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان لە ڕێکەوتى (١٦/٩/٢٠٢١) سمینارێکى هاوبەشى بۆ دوو فێرخوازى بەشەکەى ڕێکخست.
١٦ سێپتەمبەری هەموو ساڵێک ڕۆژى جیهانى پاراستنى چینى ئۆزۆنە، لەو چوارچێوەیەدا و لە هۆڵى ئاکادیمیاى زانکۆى جیهان و، بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان و، سەرپەرشتی د.سیروان ئەمین زادە، سەرۆکی بەشی وەرگێڕان لەلایەن فێرخوان (ڕێژنە موزەفەر ئیبراهیم) و (هارون ڕەشید عەلى) بەناونیشانى (ڕۆژی جیهانی پاراستنی چینی ئۆزۆن) سێمینارێکیان پێشکەشکرد.
لە سێمینارەکەدا، فێرخوازان باسیان لە پێکهاتە و گرنگی چینی ئۆزۆن کرد، هەروەک باسیان لە هۆکارەکان و مەترسییەکانی تێکچوونی ئەم چینە لەسەر زەوى و ژیانى مرۆڤ کرد.
سمینارەکە بەخستنەڕوى سەرەنج و بۆچوونى مامۆستایان و فێرخوازانى ئامادەبوو لەبارەى گرنگى و کاریگەرى چینى ئۆزۆن کۆتایى پێهات.
لە ساڵى (١٩٩٤) لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژى (١٦/٩) کە هاوکاتە لەگەڵ ئیمزاکردنى پرۆتۆکوڵى مۆنتریال سەبارەت بەکەمکردنەوەى مەترسیەکانى چینى ئۆزۆن لە ساڵى (١٩٨٧) وەک ڕۆژى جیهانى پاراستنى چینى ئۆزۆن دیاریکرا، ساڵانە لەو ڕۆژەدا بۆ هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگە بەچەندین چالاکى جیا یادى ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە و، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ژیان لەسەر زەوى بەبێ تیشکى خۆر زۆر ئەستەم دەبێ.
لە زانکۆى جیهان-هەولێر ساڵانە بەشدارییەکى کارا لە زیندوکردنەوەى ڕۆژە جیهانیەکان دەکات، بەئامانجى هۆشیارکردنەوەى فێرخوازان لە بوارە جیاوازەکان.