فێرخوازانى بەشى پەروەردەی گشتی لە شارى هەولێر کتێبفرۆشێکى بەسەردەکەنەوە
ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە ئاشناکردنی فێرخوازان بوو بە نوێترین کەرەستەکان فێربونی زمان، سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر به سهرپهرشتی دکتۆر سامڕەند عزیز ئەمینی، ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (8/5/2023) سهردانی مەیدانى بۆ فێرخوازانى قۆناغى سێیەمی بەشەکەیان بۆ کتێب فرۆشی هەڤاڵ ڕێکخست و، لەلایەنه هەڤاڵ سلیم حسین و ستافەکەیەوە بە گەرمی پشوازیان لێکرا.
فێرخوازان دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کتێبخانەکە، کە کۆمەڵێک سەرچاوەى گرنگى بەزمانى ئینگلیزى لەخۆگرتووە، پاشان دکتۆر سامرەند ئەمینی تیشکى خستە سەر گرنگی تاقی کردنەوەی ئایڵتس و توانای زیادکردنی بەرچاوی پێشکەوتنی ئەکادیمی فێرخوازان، بەتایبەت بۆ درێژەدان بەخوێندنى باڵا ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات. پاشان فێرخوازان لە ڕێگەی سەرنج و پرسیارەکانیان بەشداریان لە گفتوگۆکەدا کرد، وتیشى کتێبە بەردەستەکانی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی یارمەتی فێرخوازان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستییان.
لە کۆتاییدا، بە ناوی فێرخوازان و بەشی پەروەردەی گشتی، دکتۆر سامرەند ئەمینی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ستافی کتێبفرۆشی هەڤاڵ کرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.