فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى، لە نەخۆشخانەى هەولێرى فێرکارى بەشى چارەسەرى سروشتى و نەخۆشیەکانى ڕۆماتیزم بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (٣٠/١/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانى بەشى چارەسەرى سروشتى و نەخۆشیەکانى ڕۆماتیزم لە نەخۆشخانەی فێڕکاری حکومی لە شاری هەولیر کرد.
لەو سەردانیە مەیدانیەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (نورا نصرالدین شریف) بەڕێوەچوو، فێرخوازان پ لە لایەن دکتور (جونەید إسماعيل ) سەروک بەشی چارەسەری سروشتی پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى یەکەکانى بەشەکە و، لەگەڵ ستافى بەشەکە فێرخوازان گفتوگۆیان لەبارەى کارەکانی بەشى چارەسەرى سروشتى و نەخۆشیەکانى ڕۆماتیزم کرد، بەتایبەت ئەو بەشانەی پەیوەندییان بە چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆش و چارەسەرخوازان هەیە و، ڕۆژانە سەردانیان دەکەن، بۆ ئەوەش ستافى بەشەکە بەوردى باسیان لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی نەخۆش بە ڕێگەى وەرزشکردن و، بەکارهێنانی ئامێرە پێشکەوتووەکان چارەسەر دەکرێن، هەر بۆ ئەم مەبەستە سەرپەرشتیاری چارەسەری سروشتی؛ فیرخوازانى ئاشناى ئامێرە پێشکەوتووەکان بەشەکەیان کرد، لەگەڵ چۆنیەتى دانانی پروگرامی وەرزشی تایبەت بە نەخۆش وچارەسەرخوازان.
لە کۆتایی سەردانەکەیاندا؛ مامۆستاى سەرپەرشتیار بە ناوى سەرۆکایەتى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسى سەرپەرشتیار و ستافى بەشى چارەسەرى سروشتى و نەخۆشیەکانى ڕۆماتیزمى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە و ناساندنى ژینگەى کارکردن بە فێرخوازەکانیان.