فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن باس لە لێکەوتە جیاکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەن
لە چوارچێوەى چالاکیە زانستیەکانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، بەمەبەستى دەرخستنى توانا و لێهاتوویی فێرخوازان، زنجیرەیەک سمینارى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٩/٩/٢٠٢١) لە هۆڵى (VIP) بەئامادەبوونى مامۆستایانى بەشى ڕاگەیاندن، ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە چوارچێوەى بابەتى (میدیاى نوێ) چەند بابەتێکى زانستیان لەبارەى لێکەوتە و کاریگەرەیە نەرێنى و ئەرێنیەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێشکەشکرد.
بۆ ئەومەبەستە (سەرگوڵ محەمەد) بابەتێکى لەبارەى (میدیاى نوێ و لێکەوتەکانى) باسکرد، پاشان هەریەک لە (سوداد سەباح و ڕابەر خەلیل) بابەتێکى هاوبەشیان بەناونیشانى (لایەنە باشەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان) پێشکەشکرد، دواتر عوبێد بەشار (لایەنە نەرێنیەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى) کردە ناونیشانى بابەتەکەیی و پێشکەشى کرد.
لە هەریەک لەو سمینارانەدا، فێرخوازان بەجیا باسیان لە لێکەوتە کۆمەڵایەتى، سیاسى، ئابورى و یاساییەکانى میدیاى نوێ و بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان کرد.