فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بەرنامەیەکى ڕادیۆیی ڕۆژانە پێشکەش دەکەن
وەک بەشێک لە چالاکیە زانستى و پراکتیکیەکانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بەرنامەیەکى ڕادیۆیی ڕۆژانە پێشکەش دەکەن.
ئەو فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى ڕاگەیاندن، کە پێکهاتوون لە ( عوبێد بەشار، سيزار زيرەك، مريەم هەڤال و رفقة حەسەن ) ڕۆژانە بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ دواى ئەوەى بەرنامەکە ئامادە دەکەن، لە ڕادیۆى جیهان بەرنامەکەیان پەخش دەکەن.
لەو بەرنامەیەدا، کە لە هەفتەیەکدا، جگە لە ڕۆژانى (پێنچ شەممە، هەینى و شەممە) پەخش دەکرێت، تەوەرەکانى (هونەرى، ئەدەبى، کەلتورى، زانستى و تەندروستى) لەخۆدەگرێت، بەرنامەیەک بۆ هۆشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگە بەگشتى و گەنجان بەتایبەتە.
بوارى پێشکەشکارى یەکێکە لە بوارە گرنگەکانى کارى میدیایی، کە لە بەشى ڕاگەیاندنى زانکۆى جیهان-هەولێر بایەخى زۆرى پێدەدرێت و، فێرخوازان بەشێوەى تیۆرى و پراکتیکى ڕاهێنانیان پێ دەکرێت، پێشکەشکردنى ئەو بەرنامەیەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ، هاوکات ژمارەیەکى دیکەى فێرخوازان لە قۆناغى ئامادەکارى بەرنامەى تەلەفزیۆنی و ڕادیۆى دیکەن بۆ دامەزراوى ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى جیهان.