فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بەرنامەیەک لە ڕادیۆى جیهان بەڕێوەدەبەن
لە چوارچێوەى چالاکیەکانى بەشى ڕاگەیاندن و بۆ پراکتیزەکردنى وانە زانستیەکان، فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەرنامەیەک بەڕێوەدەبەن.
بەسەرپەرشتى مامۆستایانى بەشى زانستى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لەلایەن (عوبێد بەشار) فێرخوازى قۆناغى دووەم بەرنامەیەک بەناوى (بەشەکەم باشترینە) لە ڕادیۆى جیهان بەڕێوەدەبەن.
ئامانجى سەرەکى بەرنامەکە پراکتیزەکردنى وانە تیورییەکانە، هاوکات بۆ ناساندنى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەگوێگرانى ڕادیۆیەکە، بۆ ئەو مەبەستە و لە هەر ئەڵقەیەکدا میواندارى ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکان دەکات، کە تێایدا فێرخوازان باس لە هۆکارەکانى هەڵبژاردنى بەشەکانیان لە زانکۆى جیهان و سوود و ئەزمونەکانیان لە بەشەکە لە ماوەى خوێندن دەکەن، هەروەک باسى ئەو درفەتى کارانە دەکەن، کە دواى تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن بەسەرکەوتویی لە بازارى کار بۆیان دەڕەخسێ.