
فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن ستۆدیۆکانى تەلەفزیۆنى جیهان بەسەر دەکەنەوە
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاشناکردنى فێرخوازان بەتەلەفزیۆن و پێکهاتەکانى، چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانیان، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانەیاندا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەر عومەر حەسەن فەهمى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم ڕێکخرابوو، فێرخوازان ستۆدیۆکانى (تەلەفزیۆن و ڕادیۆى جیهان)یان بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەکەیاندا، فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتى وێنەگرتن لە ستۆدیۆ و تەکنیکى پەخشى ڕادیۆ و، ئامێرەکانى پەخش و گەیاندنى ڕادیۆ و تەلەفزیۆن کران.
فێرخوازان لەگەڵ تۆمارکردنى تێبینیەکانیان چەندین پرسیاریان ئاراستەى مامۆستاى بابەت و سەرپەرشتیارانى تەلەفزیۆن و ڕادیۆى جیهان کرد، سەردانە مەیدانیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان.