فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە کەناڵى فەلوجە پراکتیزەى وانەکانیان دەکەن
سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر عومەر حەسەن فەهمى گەشتێکى زانستى بۆ گروپێک لە فێرخوازانى قۆناخى یەکەمى بەشەکە بۆ کەناڵى فەلوجە لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى گەشتەکەیاندا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٧/٣/٢٠٢٢) بەڕێوەچوو، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەگەڵ بەڕێوەبەرى کەناڵەکە کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا ڕونکردەوەى پێویستى لەبارەى سروشتى کارکردن لە تەلەفزیۆن و ئامانجەکانى کارکردن بۆ فێرخوازان باسکرد.
پاشان فێرخوازان هاوڕێ لەگەڵ یاسر سەبیح دەرهێنەر لە کەناڵەکە ستۆدیۆکانى کەناڵى فەلوجەیان بەسەرکردەوە و، باسى هەنگاوەکانى چۆنیەتى ئامادەکردنى پرۆگرامە سیاسى و ڕوناکبیرییەکان و، ماوەى هەواڵەکان بۆ فێرخوازان باسکرد.
لە کۆتا وێستگەی سەردانەکەیاندا، لەگەڵ بێژەر و پێشکەشکارانى کەناڵەکە کۆبونەوە، ئەوانیش باسى ئەزمونى کارکردنى خۆیان لە بوارى بێژەرى و پێشکەشکارى بۆ فێرخوازان کرد.