فێرخوازانى بەشى ژمێریارى دیارى پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکەیەک دەکەن
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى بەشى ژمێریارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال سەردانى قوتابخانەى شارستانى کچانیان لە شارى هەولێر کرد.
فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن مامۆستا ڕوناک مەحمود بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى پۆلەکانى قوتابخانەکە و، لە نزیکەوە فێرخوازان ئاشناى ژینگەى پۆلەکانى خوێندن لە قوتابخانەکە بوون، دواتر فێرخوازان کۆمەڵێک دیارییان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، کە پێکهاتبوو لە جلوبەرگ، بۆ ئەوەش بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە ستایشى ئەو کار و چالاکیەى فێرخوازانى کرد و، بە گرنگیەوە یاسى لەو جۆرە چالاکیە کرد بۆ پاڵپشتى کردنى قوتابیان و ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبارى خوێندن.
سەرۆکایەتى بەشى ژمێریارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوام هانى فێرخوازان دەدات بۆ ڕێکخستنى کار و چالاکى جۆراوجۆرى خێرخوازى و خۆبەخشى بەتایبەت بۆ ئەو توێژانەى کە پێویستیان بە کۆمەک و هاوکارى و دەستگیرۆیى هەیە.