فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى ئەکادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە هەرێمی کوردستان دەکەن
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی (2025-11-17) بەشی کارگێڕی کار سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم وسێیەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ ئەکادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر ڕێکخست.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محمد قادر) بەڕێوەچوو، بە گەشتنیان لەلایەن خالد کمال رەشید بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، دواتر کیفی حسن علی، بەرێوەبەری ئەکادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە هەرێمی کوردستان، باسی لە مێژووی دامەزراندنی ئەکادیمیاکە کرد کە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (2011) بەڵام لە ساڵی (2012) بەشێوەیەکی کرداری دەستی بەکارەکانیکرد، لەسەرەتادا ناوی ئەکادیمیایەکە ئەکادیمیای سویدی بوو چونکە کۆمپانیای سکانیای سویدی پاڵپشتی ئەم ئەکادیمیایەی دەکرد لە رووی دارایی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە 2014) تا (2011لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا سێ بەش وەک بەشی میکانیک و چاککردنەوەی مۆبایل و زمانی ئینگلیزییان کردەوە، روونیشیکردەوە لەسەرەتای کردنەوەی بەشی میکانیک رێژەیەکی کەم لە خەڵک ناویان تۆماردەکرد بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای سکانیای سویدی بڕى $6 ڕۆژانەى بۆ ئەو کاسانە خەرج دەکرد، کە ناوی خۆیان تۆماردەکرد، لەکۆتایی هەرکۆرسێکی راهێنان بروانامە و لاپتۆپ و تابلیت و کەلو پەلی تریان بە فێرخوازانی بەشدار بوو دەبەخشی.
لە درێژەی گەشتەکەدا؛ روونیکردەوە بەهۆی هەڵبژاردن لە وڵاتی سوید لە ساڵی 2014 هاوکارییەکانی خۆی راگرت بۆ وڵاتانی دەرەوە، بۆیە ڕێکخراوی UN نەیوست خولەکانی ئەم ئەکادیمیایەی بوەستێت بۆ ئەو مەبەستەش لە گەڵ وڵاتی یابان دەستى بەکارەکانى کردەوە، ئەوانیش بۆ ماوەی چوار ساڵ پاڵپشتی ئەم ئەکادیمیایەی کرد لە 2014) تا (2018 و، لەوماوەیەدا چەند بەشێکی نوێ وەک بەشی خواردن دروستکردن و شوفێری بارهەڵگر کرایەوە، روونیشیکردەوە دوای ساڵی 2018 پاڵپشتیەکانی وڵاتی یابان راوەستاو دەستیانکرد بەکارکردن لەگەڵ وڵاتی نەمسا کە کاری وان دروستکردنی خانووی پلاستیکی بوو ،بەڵام راهێنانەکان لە دەرەوەی ئەکادیمیایەکە بوو بۆ ماوەی دوو ساڵ (2018 تا 2020).
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا کیفی حسن علی بە فێرخوازانی راگەیاند: ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمار دەکرد دەبوایە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 40 ساڵ بێت و، تێستی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر ئەنجامبدەن و چاوپێکەوتنی رووبەروو ئەنجامدەدەرا لەگەڵ ئەم کەسانەی ناوییان تۆماردەکرد بۆ خولەکان بۆ زانینی ئامانجی کەسەکان وە فێرخواز ئەگەر بۆماوەی سێ رۆژ ئامادەنەبوون ئەوا مافی بەشداریکردنیان نەدەما، لە ئێستادا چەند بەشێکی تریان کردۆتەوە وەک بەشی (CCTV- Business – SIYB).
لە کۆتایی سەردانەکەدا کیفی حسن علی هاوەڵی فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەی بەشی میکانیک و کۆمپوتەر و زمانی ئینگلیزی و، لە لایەن هەردوو راهێنەر گۆڤەند رسول قادر و ئاشتی علی شریف روونکردنەوەی ووردتریان وەرگرت لەسەر بەشەکان.






