فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى بانکى متمانەى نێودەوڵەتى ئیسلامى دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەبوارى کارگێڕى کارکردن، بەتایبەت لە بوارى بانک و دارایی، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (بوشرى عەلى زەینەڵ) سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازەکانى ڕێکخست.
ڕۆژى چوار شەممە رێکەوتى (٢١/٤/٢٠٢١) بەهاوڕێیەتى مامۆستاى یاریدەدەر (سەحەر جەلال فەتاح) و مامۆستاى یاریدەدەر (فراس نورەدین مەردان)، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لە بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى بانکى (متمانەى نێودەوڵەتى ئیسلامى)یان لە شارى هەولێر کرد، بەگەیشتنیان بە بانکەکە لەلایەن (شەهناز محەمەد نور) بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى بانکى متمانەى نێودەوڵەتى ئیسلامى پێشوازیان لێکرا، پاشان بەوردى باسى لە میکانزمى کارکردنى بانکەکەیان بۆ فێرخوازان کرد.
هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکاندا،ڕوونکردنەوەى پێویستیان لە بوارە جیاکانى کارکردنى بانکى پێشکەشیان کرا، بەتایبەت لە خزمەتگوزارییەکانى کردنەوەى هەژمارى بانکى بەهەموو جۆرەکانى، ئاڵوێکردنى زێر لە بانکى ناوەندى عێراقى، کردنەوەى خزمەتگوزارى ئاڵوێرکردن، پاڵپشتى کردنى پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان….هتد.
لە کۆتایشدا، لە نێوان فێرخوازان و بەڕێوەبەرى بانکەکە، گفتوگۆ لەبارەى میکانزەکانى کارکردن ئەو بانکە و پەیوەندیان لەگەڵ بانکى ناوەندى عێراق و خزمەتگوزارییەکانى دیکەى بانکەکە کرا، لەهەمان کاتدا ڕونکردنەوەى پێویست لەبارەى جیاوازى کارى بانکى ئیسلامى و لەگەڵ بانکەکانى دیکە پێشکەش بەفێرخوازان کرا.