فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەکەن
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی (2025-10-15) بەشی کارگێڕی کار سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕێکخست.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محمد قادر) بەڕێوەچوو، بە گەشتنیان لەلایەن ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری هەولێر مقدم کفاح حسن بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، دواتر سەردانی (شێخ كامل محمد باقر ) بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی پارێزگای هەولێریان کرد.
لە میانەی سەردانەکە، مقدم کفاح حسن روونکردنەوەی بە فێرخوازان دا سەبارەت بە بەشە جیاجیاکانی بەرێوەبەرایەتیەکە وەک بەشی سەرچاوە مرۆییەکان، ئەرشیف، وەرگرت و دەرکردە، هەروەها چۆنیەتی کارکردنی کارى بەرێوەبەرایەتیەکەی بۆ فێرخوازان روونکردەوە، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە جۆرەکانی پێدانی مۆڵەت، سەرپێچی، پلە بەرزکردنەوە، خانەنشینی، مامەڵەی هاوڵاتیان و چۆنیەتی ئامادەکردنی بودجەی خەملێندراو دەرخستە و خشتە و هاوسەنگیەکانی ژمێریاری کرد.
لە کۆتایی گەشتەکەدا، مقدم کفاح حسن ووتەبێژى پۆلیسى هەولێر ، ڕوونکردنەوەی دەربارەی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان و یەکەکان و لایەنی سەربازی مەدەنی بە فێرخوازان دا، بۆ ئەم مەبەستەش مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و تەواوی ستافی بەرەوەبەرایەتیەکەی کرد بۆ ئەو دەرفەتەی بۆ فێرخوازانیان ڕەخساند.