فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى لیوای (1)ی ناو شار (زێرەڤان)ی دەکەن
ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی (2025-12-2) سەرۆكایەتی بەشی کارگێڕی کار سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ لیوای ١ ی ناو شار (زێرەڤان)ی ڕێکخست.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محمد قادر) بەڕێوەچوو، لە سەرەتادا بەگەرمی لەلایەن فەرماندە لیوا عادلە رەش فەرماندەی لیوای ١ی ناو شار (زێرەڤانی)یپێشوازییان لێکرا ، پاشان لە وتەیەكدا باسی لە مێژوی دامەزراندنی زێرەڤانی كرد و، راگەیاند: مێژووی دامەزراندنی فەرماندەی زێرەڤانی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣، بەڵام لەم کاتە ناوی هێزی هەولێر بوو، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ بە فەرمی بە ناوی فەرماندەی زێرەڤانی ناسرا، روونیشیکردەوە لیوای ١ی ناو شار سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە، بۆ ئەوەش باسی لە ئەرکی فەرماندەی زێرەڤانی کرد، كە بریتیە لە پاراستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.
لە میانەی سەردانەکەدا، ملازم عبدالحمید فاریق بەکر بەرپرسی بەشی یاسایی، هاوەڵی فێرخوازانی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی بەشەکانی لیوای ١ ی ناوشار(زێرەڤان)ی ، وەک بەشی میرە کە تایبەتە بە دابەشکردنی ئازوقە وسوتەمەنی و جل و بەرگ، بەشی ژمێریاری، بەشی یاسایی، بەشی کتێبخانە کە چەندان کتێبی جۆراوجۆری تێدایە وەک کتێبی مێژوو، سیاسی، ئەدەبیات، چیرۆک، شعر و بەشی کارگێری.
لە بەشێكی دیكەی سەردانەکەیاندا مقدم بەختیار خلیل بەرپرسی کارگێری و ئەندامی لیوای ١ی ناو شار، روونكردنەوەی کاروبارە کارگێرییەکانی بەرێوەبەرایەتی سەربازی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی شارستانی جیاوازی هەیە، پاشان باسی لە جیاوازی نێوان رەنگی ئەستێرە کرد کە ئەستێرەی رەنگی سپی تایبەتە بە پۆلیس واتە ناوخۆ، بەڵام ئەستێرەی رەنگی زەرد تایبەتە بە سەربازی و ئەستێرەی رەنگی سپی دەبێت سڵاوی سەربازی بکات بۆ ئەستێرەی رەنگی زەرد. پاشان باسی لە پلە سەربازییەکان کرد کە دەست پێدەکات لە (ملازم، ملازم اول، نقیب، رائد، مقدم، عقید، عمید، لیوا و فریق).
لەکۆتاییدا؛ مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی فەرماندە لیوا عادلە رەش و تەواوی ستافی لیوای ١ی ناو شار (زێرەڤان)ی کرد، بۆ ئەم دەرفەتەی کە بۆ فێرخوازانیانی رەخساند بۆدەستکەوتنی زانیاری لە لایەنە سەربازییەكان و بەڕێوەبردنی لایەنی كارگێڕی.







