فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى وەزارەتی پلاندانان دەکەن
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (2025-11-24) سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم و چوارەمى بەشەکە بۆ وەزارەتی پلاندانان ڕێکخست.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محمد قادر) بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن دکتۆر کەنار فاضل هیدایت بەرێوەبەری گشتی هاوکاری وهەماهەنگی پەرەپێدان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، ئینجا روونکردنەوەی لەبارەى وەزارەتی پلان دانان بەفێرخوازان دا و وتى: وەزارەتەکە کاردەکات لەگەڵ هەموو بەرێوەبەرایەتیەکانی تری حکومەت و، لەگەڵ هەموو ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە بەکارهێنانی SDGs واتە 17 ئامانجەکە کرد، کە وەک هەرێمی کوردستان بەدەرنین لە بەکارهێنان، وتیشى: هەر بەرێوەبەرایەتیەک یەکێک لە ئامانجەکان بەکاردەهێنێت، کە نزیک و تایبەتە بەکارەکانی بەرێوەبەرایەتیە خۆی.
هەر لە میانەی دیدارەکەدا؛ باسی لە بەشی ئامار وداتا و ستراتیجی وپەرەپێدانی مرۆیی و پرۆژەکان کرد، پاشان وتی دەبێت هەر بەرێوەبەرایەتیەک ستراتیجی تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ نموونە چۆن دەبێت کاربکەین، دکتۆر کەنار فاضل بەگرنگیەوە بەفێرخوازانی راگەیاند: توێژینەوە زانستییەکانی زانکۆکان بەکاردەهێنن بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک.
لە کۆتاییدا مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی دکتۆر کەنار فاضل هیدایت کرد بۆ رێکخستی ئەم دەرفەتە بۆ فێرخوازان، کە بە هۆیەوە لە نزیکەوە ئاشنای کاروبارەکانى وەزارەتى پلاندانان بوون.






