فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى کۆمپانیای جیهانی دوتی فری (Duty Free)یان کرد
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتى (2025-9-29) سەرۆکایەتى بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازان بۆ بەسەرکردنەوەى کۆمپانیای دوتی فری (Duty Free)یان لە شارى هەولێر لە بوارى بازرگانی گشتی ڕێکخست.
ئەو گروپەى فێرخوازانى قۆناغى سێیەم وچوارەمی بەشى کارگێڕى کار، کە لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر ( هێڤی محمد قادر) سەرپەرشتى دەکران، بە گەیشتنیان لەلایەن ستافی ئیدارەی کۆمپانیاکە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. لەسەرەتای گەشتەکەدا خاتوو مریم نجیب بهنان کارمەند لە کۆمپانیا تێروانینێکی گشتی دەربارەی کۆمپانیاکە باسکرد و وتى: لە ساڵی 2009 کۆمپانیاکەمان دەستی بەکارکردن لە هەرێمی کوردستان شاری هەولێر کردووە ، وتیشى لە گەڵ کۆمەڵێک لە کۆمپانیا جیهانییەکان کاردەکەن وەک سوارفیزکی، شانێڵ، بەتایبەت لە هاوردکردنى بەرهەمەکانیان لە وڵاتەکانی فەرنسا، ئەلمانیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کۆمپانیاکەیاندا خاتوو مریم نجیب بهنان کۆمپانیاکەمان زیاتر لە کار لە بوارەکانى وەک بۆن، کاتژمێری دەست، ئێکسسوارات و چاویلکە دەکەین.
لە بەشێکى دیکە قسەکانیدا بە گرنگیەوە باسى لەلایەنى کارگێڕى کۆمپانیاکەیان کرد بەتایبەت لە گرنگیدان بە هەڵسوکەوتی کارمەند و مامەڵەکردنیان لەگەڵ کڕیاران، چونکە وەک ئەو باسى کرد جۆرى مامەڵەکردن ڕەنگدانەوەى زۆرى لەسەر ئاستى رازیکردنی کریار بۆ کرینی بەرهەمەکان دەبێ، هاوکات باسى لەلایەنى ژمێریارى و چۆنیەتى ڕایکردنى کارە داراییەکانى کۆمپانیاکەیان بۆ فێرخوازان کرد.
لە کۆتاییدا فێرخوازن کۆمەڵێک پرسیار و گفتوگۆیان لەسەر شێوازی بازرگانی لە کۆمپانیاکە لەگەڵ ستافى کۆمپانیاکە کرد و ئەوانیش وەڵامى پرسیار و سەرەنجەکانیان دایەوە.