فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (2025-2-19) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر سەردانی پەرلەمانی کوردستان-یان کرد.
فێرخوازان لە لایەن دڵدار عەزیز و عومەر کامیل احمد لە بەشی پرۆتۆکۆلى پەڕلەمان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان دڵدار عەزیز ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر پرۆسەی یاسادانان دا، چۆنیەتی داڕشتنی یاساکان و چاودێریکردنی حکومەت و دانانی مووچەی پێشکەش بە فێرخوازان کرد. هەروەها باسی لە ڕۆڵی 19 لیژنەی پەرلەمانی کرد کە هەریەکەیان بەرپرسە لە کەرتێکی دیاریکراوی سیستمى حوکمڕانی.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان سەردانى کتێبخانەی پەرلەمان کرد و، لەلایەن محەمەد تاهیر بیرانی بەڕێوەبەری کتێبخانە پێشوازییان لێکرا، چەندین کتێبی جۆراوجۆری تایبەت بە کارگێڕی و ئابووری و یاسا پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لەگەڵ کۆپیەک لە ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان، دواتر فێرخوازان سەردانی هۆڵى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى کوردستان کرد، لەوێ دەرفەتی پرسیارکردنیان بۆ ڕەخسا، کە لەلایەن ستافی پەرلەمانەوە وەڵامیان درایەوە.