فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانی کارگەی Last Minute دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (2025-12-4) فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی Last Minuteلە شاری هەولێر ئەنجامدا، کە کارگەکە تایبەتە بە دروست کردنی کارتۆنی خواردن.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بوو، بەگەیشتنیان لەلایەن ئازاد عابدین عدنان بەرێوەبەری کارگەکە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، پاشان تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ڕەوتی کارەکانی ناو کارگەکەوە پێشکەش بە فێرخوازان کرد، دواتر هاوەڵى کردن بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کۆمپانیاکە، لەو چوارچێوەیەشدا هەموو بەشەکانی کۆمپانیای بە فێرخوازان پیشاندا، پاشان روونیکردەوە پرۆسەی دروستکردنی کارتۆنی خواردن چەند قۆناغێک لە خۆ دەگرێت، هەر قۆناغێکیشی پێویستی بە ئامێری تایبەت هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش بە فێرخوازانی راگەیاند: کارتۆنی شەپۆڵ دار بەکاردەهێنن ودواتر کارتۆنەکان دەبڕن بە ئامێری تایبەت بۆ گەیشتن بەشێوەی کۆتایی کارتۆنەکان. پاشان کارتۆنەکان بە دانانی لۆگۆ و زانیار پێویست بە ئامێری چاپکردنی فلیکسۆ دیزاین دەكەن بۆ چاپکردنی، لە میانەی سەردانەکەدا، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە کوالێتی کارتۆنەکان دەگەرێتەوە سەر خواستی کریار.
لە کۆتاییدا، مامۆستاى سەرپەرشتیارى سوپاسى ستافى کارگەکەی کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان، كە لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە هەنگاوەكانی دروستکردنی کارتۆنی خواردن.






