فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانێکی زانستی بۆ بەشی نا مەرکەزی بەرێوەبەرایەتی ژمێرکاری ئەنجام دەدەن
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتى (2025-10-12) سەرۆکایەتى بەشی کارگێری کار سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ بەرێوەبەرایەتی ژمێرکاری رێکخست.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەڕێوەچوو، بەگەیشتنیان لەلایەن فلاح عباس مصطفى بەرێوەبەری ژمێرکاری بەشی نا مەرکەزی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، پاشان فەهمیە سلێمان قادر بەرێوەبەری بەشی ژمێرکاری پلان، روونکردنەوەی لە بارەى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بە فێرخوازان ا و وتى: بەرێوابەراییەتی ژمێرکاری بەشی پلان بەرپرسیارن لەسەر چارەسەرکردنی ئەو ئالۆزی و ئاستەنگیانەی لەکاتی ئەنجامدانی کاروبارەکانیاندا رووبەرویان دەبێتەوە بەتایبەت لە چاودێریکردنى بودجەى پێداچونەوە (ميزان مراجعة)ى حکومەت، لەگەڵ چاودێریکردنى پرۆژەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان.
لە درێژەی گەشتەکەیاندا؛ فێرخوازان لە لایەن خاتوو پەری مجید عبدالله کارمەندی بەشی نا مەڵبەندی، روونکردەوەی تەواوی لەبارەى بەڕێوەبەرایەتیەکەیانى بە فێرخوازان دا و وتى: لەسەرەتادا زانیارییەکان بەشێوەیەکی فیزیکی تۆمار دەکەین، پاش بەدواداچوون زانیارییەکان بە سیستم دەکەن، بەجۆرێک هەر ئەژمارێک دەبێت کۆدێکی تایبەتی خۆی هەبێت، بە هەمان شێوە لە کاتی شیکردنەوەی بودجە دەبێت راپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی لەگەڵ بێت بۆ ئەوەی بزانن خەرجیەکان چی بووە و لە چی سەرف کراوە.
لە کۆتاییدا مامۆستای سەرپەرشتیاری سوپاسی بەشی نامەرکەزی لە بەرێوەبەرایەتی ژمێرکاری کرد بۆ ئەم دەرفەتەی کە بۆ فێرخوازنیان رەخساند.