فێرخوازانى بەشى کارگێڕی کار بەردەوامن لە هەڵمەتى دابەشکردنى سەبەتەى خۆراک بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانى هەولێر.
ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥) فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بەردەوامیان بە هەڵمەتى دابەشکردنى سەبەتەى خۆراک بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان دا.
لەو چوارچێوەیەدا، ژمارەیەک لە فێرخوازان لە قۆناغە جیاوازەکانى بەشەکەدا، بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەردکتۆر قوسەی حمید ئەلسەلامی لە چەند گەڕەکێکى هەولێر (٢٥) سەبەتەی خۆراکیان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی شاری هەولێر و، کرێکارانی ژینگەپارێز و فرۆشیارانی سەر شەقام دابەش کرد، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى و سوپاسکردنى خێزانە کەمدەرامەت و ماڵەهەژارەکان و کرێکاران و کاسبکارانى شارى هەولێر.
بەڕێوەچوونى ئەم هەڵمەتەى فێرخوازان؛ لە چوارچێوەى کار و پرۆژە مرۆیی و خێرخوازییەکانى بەشی کارگێڕی کار دێ، کە لە بوارە جیاکان بۆ پاڵپشتیکردن لە توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگە بەڕێوەى دەبات، بە ئامانجى پتەوکردنى گیانى هاوکارى و یەکانگیرى کۆمەڵایەتى لە کۆمەڵگە.