فێرخوازانى بەشى گرافیک دیزاین لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری بەڕێوەدەبەن
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فێرخوازانى زانکۆ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە، فێرخوازانى قۆناغی دووەمی گرافیک دیزاین لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر سەجى عەبدولهای، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣/٣/٢٠٢٥) هەڵمەتێکى هۆشیارییان بەڕێوەبرد، بە ئامانجی کەمکردنەوەی خێرایی لەسەر شەقامەکانی هەولێر و هاندانی شۆفێران بۆ پابەندبوون بە یاساکانی هاتوچۆ.
فێرخوازان لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا، کۆمەڵێک وێنە و دەقی سادەیان بەکارهێنا بۆ گەیاندنى پەیامەکانی هەڵمەتى هۆشیارییەکەیان بە شێوەیەکی کاریگەر بە گروپە تەمەنە جیاوازەکان، لە میانەى هەڵمەتەکەشیاندا تیشکیان خستە سەر گرنگی پابەندبوون بە سنووری خێرایی و هۆشداریدان لە مەترسییەکانی خێرایی زیادە، هەروەها کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ لێخوڕینی سەلامەتی لەخۆگرتبوو.
هەڵمەتەکەى فێرخوازان کۆمەڵێک شوێن و ناوچەى جیایی لە سنورى شارى هەولێر گرتەوە و، بەهۆیەوە پرۆشۆر و پەیامەکانیان گەیاندە شۆفران و ڕێبواران و دوکانداران و هاوڵاتیان بەگشتى.