فێرخوازانى بەشى یاسا سەردانی خانەى بێ سەرپەرشتان دەکەن و دیارى و هاوکارى بەسەر منداڵان دابەش دەکەن
لە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی نوێى فێرخوازانى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی بەخشین و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییە، لە میانەى چالاکیەکدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٣/٢/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر هێشام هاشم میکائیل بەڕێوەچوو ، گروپێک لە فێرخوازان سەردانی خانەى بێ سەرپەرشتانیان لە شارى هەولێر کرد و، دیارى و هاوکارى بەسەر منداڵان دابەش کرد.
سەرەتا مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان، لە لایەن شێروان عەبدولڕەحمان حسێن بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتان پێشوازییان کرا، لە وتەیەکدا سوپاس و دەستخۆشى لەو دەستپێشخەرییە کرد، کە دەبێتە مایەى دڵخۆشی منداڵان و گیانی هاودەنگی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا قووڵتر دەکاتەوە، پاشان فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر هاوکاری و دیارییەکانیان بەسەر منداڵەکانى خانەکەدا دابەشکرد، هاوکات لە ڕێگەى ئەنجامدانى چالاکیەکى وەرزشى ژینگەیەکى شادى ئامێزیان بۆ منداڵانى خانەکە دروستکرد، لە ڕووى دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە بووە پاڵپشتیەکى بەهێز. لەکۆتایی سەردانەکەدا منداڵەکان خۆشحاڵییەکی زۆریان بەم دەستپێشخەرییە دەربڕی، داوایان کرد، ئەو ئەو جۆرە چالاکییانەیان بۆ دوبارە بکەنەو.
لای خۆیەوە مامۆستاى یاریدەدەر هێشام هاشم میکایل جەختی لە پێویستى ئەم چالاکیە کۆمەڵایەتى و خێرخوازیان کرد، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی گیانی مرۆڤایەتی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لای فێرخوازان و، هاندانیان بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە.