فێرخوازانى بەشی ئهندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك سەردانێکی زانستی بۆ Digital City ئەنجام دەدەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢٥)، سەرۆکایەتى بەشی ئهندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر دوعا حەیدەر، سەردانێکی زانستیی بۆ فێرخوازانی قۆناغی سێیەم بۆ پێشانگای “Digital City” لە فامیلی مۆڵ ڕێکخست.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لەلایەن محەمەد کامەران، کارمەندی پسپۆڕ لە پێشانگاکە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى کردن بۆ بەسەرکردنەوەى بەشە جیاوازەکانی پیشانگە و لە نزیکەوە ئاشنای نوێترین وەشانی کۆمپیوتەرە لاپتۆپ و دێسکتۆپەکان، تابلێت، مۆبایلە زیرەکەکان و پێداویستییەکانیان بوون، هاوکات ڕوونکردنەوەیەکی وردى سەبارەت بە تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان (Specs)ی هەر ئامێرێک پێشکەشى فێرخوازان کرد، وەک: جۆری چارەسەرکەر (Processor)، قەبارەی بیرگەی کاتی (RAM)، توانای عەمبارکردن (Storage)، توانای پاتری، تەکنەلۆژیای شاشە و سیستمە کارپێکەرەکان، لەگەڵ بەراوردکردنی نێوان مۆدێلە جیاوازەکان لە ڕووی کارایی، نرخ و گونجاوی بۆ بەکارهێنانی ئەکادیمی و پیشەیی.
لە میانەى دیدارێکیشدا لەگەڵ محەمەد کامەران، کارمەندی پسپۆڕ لە پیشانگاکە فێرخوازان ئاشناى نوێترین داهێنانەکان لە جیهانی ئامێرە زیرەکەکاندا کران، لەگەڵ شیکردنەوەیەکی ورد بۆ جیاوازیی نێوان براندە بازرگانییە جیاوازەکان و پێدانی ئامۆژگاریی کرداری بۆ یارمەتیدانی فێرخوازان لە هەڵبژاردنی گونجاوترین ئامێر بەپێی پێویستییەکانیان.





