فێرخوازانى بەشی ئینگلیزی لە قوتابخانەی تایبەت، بەدواداچوون بۆ شێوازە داهێنەرەکانی وانەوتنەوە و سیستمی پەروەردەیی دەکەن
بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانیارییەکانیان و تێگەیشتن لە تەکنیکە پێشکەوتووەکانی وانەوتنەوە، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە قوتابخانەی تایبەت، بەدواداچوون بۆ شێوازە داهێنەرەکانی وانەوتنەوە و سیستمی پەروەردەیی دەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١١ی ئایاری ٢٠٢٣)، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (پۆڵا تەحسین محەمەد) سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی، گروپێک لە فێرخوازانى زمانى ئینگلیزى لە شارى هەولێر سەردانى [قوتابخانەی بارز ئەهلی]یان کرد.
فێرخوازان لە میانەى گفتوگۆکردن لەگەڵ مامۆستایان و بەسەرکردنەوەى بەش و پۆل و تاقیگە فێرکارییەکانى قوتابخانەکەدا ئاشنایى ئەو سیستمە پەروەردەیە بوون کە لە قوتابخانەکەدا بۆ فێربوون و ڕاهێنانى قوتابیان پەیڕەو دەکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن بەڕێوەبەر و ستافى کارگێڕى قوتابخانەکە تێڕوانینێکی گشتگیریان لەبارەی فەلسەفەی پەروەردەیی دامەزراوەکە و پابەندبوونی بە پەروەردەکردنی ژینگەیەکی فێرکاری گشتگیر پێشکەش بەفێرخوازان کرد، بەتایبەت لە چۆنیەتى بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى مۆدێرن بۆ فێربوون.