فێرخوازانى بەشی ئەندازیارى تەلارسازی بەسەردانێکى زانستى قوتابخانەى بارز بەسەردەکەنەوە
یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی تەلارساز بریتییە لە دیزاینکردنی شوێنی دەرەوەی ئەو پڕۆژانەی کە دیزاین دەکرێن، بۆ ئەو مەبەتە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتی (١٧/٢/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی ئەندازیارى تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانییان بۆ قوتابخانەی بارزی بنەڕەتیی ئەهلی ئەنجامدا.
سەردانە زانستیە مەیدانیەکە بەسەرپەرشتى دکتۆر ڕیبوار ئیسماعیل ئیبراهیم بەڕێوەچوو، فێرخوازان لەلایەن دیدار نادر قادر سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکە، پێشوازییان لێکرا، بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستاى سەرپەرشتیار فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى ئاشناى دیزاینى باڵەخانەى قوتابخانەکان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش ئاماژەى بە گرنگترین توخمەکانی دیزاینکردنی فەزای دەرەکی بۆ فێرخوازانڕوونکردەوە، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان باڵەخانەکە و گۆڕەپانی یاریکردن لە قوتابخانەکە کرد، هەروەها ڕوونکردنەوەیەکی تەواوى سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی شێوەی ئەندازەیی گونجاو بە فێرخوازان دا، بەجۆرێک تەواوکەری شێوەی بینای سەرەکی بێت، ئەوەش بە ئامانجی دروستکردنی دیزاینێکی تەلارسازی یەکگرتوو لە فۆرم و کاراییدا، بەتایبەت لە ئاسانکاری گەیشتن بە شوێنەکانی دەرەوە، دابینکردنی پاراستن و سەلامەتی بۆ قوتابیان لە ڕووی ژینگەیی و فەزاییەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنی کەرەستەی بیناسازی بەردەوامی گونجاو بۆ نهۆم و کەلوپەلی دەرەوە، لەوانەش شوێنی دانیشتن و گۆڕەپانی یاریکردنی منداڵان لە دەرەوە هەروەها شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ کارمەندان و سەردانکەران وەک بەشێکی گرنگی دیزاینەکە و چۆنیەتی هەڵبژاردنی شوێنەکانیان بۆ ئەوەی لەگەڵ قوتابخانەکەدا بگونجێت .
سەردانە زانستیە مەیدانیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و جەختیان لە پێویستى ئەم جۆرە سەردانانە کردەوە بۆ ئاشنابوون بە ژینگە جیاوازەکانى کارکردن.