فێرخوازانى بەشی ئەندازیارى گەیاندن کۆمپیوتەر پێوەرێکی ئەلکترۆنی دیزاین دەکەن
فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەپاڵپشتى و هاندانى مامۆستایان و ستافى زانستى بەشەکە، بەردەوامن لە داهێنان و دیزاینکردنى بوارە جیاکانى کۆمپیوتەر.
لەو چوارچێوەیەدا، (زەینە دڵدار و ماریا ئەکرەم) فێرخوازانى قۆناغى دووەم بەسەرپەرشتی (ئوسامە ئەبو بەکر)، کە فێرخوازى قۆناغی چوارەمە لە هەمان باش، توانیان بەسوود وەرگرتن و بە بەکارهێنانی شەپۆلی دەنگی سەروو (ultra sound wave) و ئامێرێک دیزاین بکەن.
فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر باس لەوە دەکەن، ئامێرەکە گرنگە بۆ مەبەستی هەڵسەنگاندن، هەربۆیە لە ڕاڕەوى بەشەکە دانراوە تا بتوانرێ سوودى لێ وەربگیرێ.