فێرخوازانى بەشی ئەندازیاریی دیزاینی ناوخۆیی سەردانێکی زانستی بۆ هۆتێل ڕادیسۆن هۆتێل ئاند ڕێزیدنس هەولێر ئەنجام دەدەن
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٣/١٠/٢٠٢٥، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاریی دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ئوس ئەحمەد عەبدولحەمید، سەردانێکی زانستییان بۆ هۆتێل ڕادیسۆن هۆتێل ئاند ڕێزیدنس هەولێر ئەنجامدا.
سەرەتا فێرخوازان، لەلایەن مستەفا محەمەد مەعروف، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری هۆتێلەکە، پێشوازییان لێکرا، پاشان بە شێوەیەکی ورد پوختەیەکی دەربارەی دیزاینی پڕۆژەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد. لەو چوارچێوەیەدا باسی دابەشکردنی ڕووبەرەکانی هۆتێل و خزمەتگوزارییەکانى کرد، جگە لەوەش، ڕوونکردنەوە پێویستى لەبارەى شێوازەکانی هەڵبژاردنی ماددە تەواوکەرەکانی هاوردەکراو لە چەندین سەرچاوەی جیاوازەوە باسکرد، کە کاریگەرییان لەسەر بەهێزکردنی ناسنامەی جوانی و دڵنیابوون لە کوالێتیی کارایی فەرمانیی شوێنەکان هەبووە.
پاشان دەرفەت بە فێرخوازان درا و، لە نزیکەوە ئاشناى ئاگاداری وردەکارییە پراکتیکییەکان پڕۆژەکە بوو، بەتایبەت لەبارەی ڕێکخستنی شوێنە ناوخۆییەکان، دابەشکردنی ڕووناکیی سروشتی و دەستکرد، و دیزاینکردنی ناوچە گشتی و تایبەتەکانی هۆتێلەکە بە شێوازێک کە هاوسەنگی لە نێوان ئاسوودەیی، جوانی و تایبەتمەندیدا پارێزراوە. لە میانەى گەشتەکەیاندا فێرخوازان تێبینی ئەوەیان کرد کە چۆن ڕەنگەکان گونجێنراون و چۆن قەد و توخمە ڕازاوەکانی دیکە هەڵبژێردراون تاوەکو لەگەڵ ناسنامەی براندی هۆتێلەکەدا بگونجێن.
لە میانەى سەردانەکەدا، سەرپەرشتیارى فێرخوازان باسى لەسەر پەیوەندی نێوان کارایی، جوانی و ناسنامەی بینراو لە پڕۆژە پراکتیکییەکاندا کردەوە.