فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی سەردانی کۆمپانیای دیزاینی مۆبیلیاتی گەلەرى شام دەکەن
بەشی ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆی جیهان – هەولێر ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٤/٤/٢٠٢٥) سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بۆ کۆمپانیای دیزاینی مۆبیلیاتی گەلەرى شام ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سەرکەوت نورەدین بەڕێوەچوو، سەرەتا لەلایەن (ريوار سلێمان و بێوار سلێمان) پێشوازییان لێکرا، پاش ئەوەى کورتەیەکیان لەبارەى کۆمپانیاەکەیان و کارەکانیان بۆ فێرخوازان باس کرد، ئینجا بەشێوەیەکى مەیدانى هاوەڵى فێرخوازانیان کرد و ئاشناى جۆرەکانی مۆبیلیات و بەکارهێنانیان و چۆنیەتی دیزاینکردن و دروستکرنیان کران، هەروەها ئەو کەرەستەی خاوانەی کە بەکاردەهێنرێن لەگەڵ قۆناغەکانی بەرهەمهێنان، هەر لە هێنانى کەرەستەی خاو بۆ ناو کارگەکە تا بڵاوکردنەوەیان بۆ بازاڕ وەک مۆبیلیات بۆ بەکاربەر بۆ فێرخوازان بە وردى باسکران.
هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانی کارگەکەدا فێرخوازان کۆمەڵێک پرسیار و گفتوگۆیان لەگەڵ سەرپەرشتیاران و کارمەندانى بەشە جیاوازەکاندا کرد بەتایبەت چۆنیەتى دیزاینکردن و سوودوەرگرتن لە بیرۆکەکانى بۆ دیزاینکردن.