فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی Pavilion بەسەردەکەنەوە
لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 2025/10/9، فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر لانە شەهاب ئەحمەد، سەردانێکی زانستییان بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی Pavilion ئەنجامدا.
فێرخوازان لەلایەن مستەفا عەبدولخالق ئەلخەلیفە (ڕێکخەرى فرۆشتن لە پرۆژەکە) پێشوازییان لێکرا، ئینجا بە وردی ڕوونکردنەوەی لەسەر پلاندانانی پڕۆژەکە و دیاریکردنی شوێنی هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون پێشکەش بەفێرخوازان کرد، دواتر باسى لە بیرۆکەی دیزاین لە پرۆژەکەدا کرد و، ڕوونی کردەوە کە چۆن ڕەنگەکان گونجێنراون و چۆن کەشوهەوای جیاواز لە هەر شوێنێکدا دروست کراوە، بۆ ئەوەش ووتى: دیزاینی پرۆژەى نیشتەجێبوونی Pavilion بە وریایی داڕێژراو، بۆ نموونە لەگەڵ حەوشەی کراوە، دابەشکاری ڕێکخستنی کاریگەر،و شێوازی جووڵەی ناوخۆیی هەیە، کە باشترین سوود لە ڕووناکی و بۆشایی وەردەگرن، مستەفا عەبدولخالق ئەلخەلیفە باسى چۆنیەتى دیزاینى ژوورەکانی دانیشتن، ژوورەکانی نانخواردن، چێشتخانەکان، ژوورەکانی نووستن و گەرماوەکان بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە، ئەوەش بۆ هاوسەنگی نێوان کارایی جوانی و ئاسوودەیی کراوە.
لە کاتی سەردانەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر لانە شەهاب ئەحمەد، لۆژیکی دیزاینی پشت هەر توخمێکی بۆشاییەوە بۆ فێرخوازان ڕوون کردەوە، لەوانە دابەشکارییەکان، ڕێکخستنی مۆبیلیات،و وردەکارییە ناوخۆییەکان.