فێرخوازانى بەشی بایۆلۆجى سەردانی ماڵی ئاژەڵان دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەچۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکانى تایبەت بەبەخێوکردن ئاژەڵ، فێرخوازانى بایۆلۆجى (مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى( سەردانى ماڵى ئاژەڵیان لە ناو زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانی ماڵی ئاژەڵانیان کرد، لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتی بەدەستهێنانی نمونەی ئاژەڵ کران، لەهەمانکاتدا ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان و، ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان لەناو ئاژەڵان و، پاشانیش ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى نەخۆشیە گوزاراوەکان لە ئاژەڵان بۆ مرۆڤ.
بەشی بایۆلۆجى بەبەردەوامى کاردەکات بۆ ڕاهێنانی فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى، ڕێکخستنى ئەم چالاکیەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ، کە بەشەکە دەخوازێ شارەزایی و ئەزموونی زانستی فێرخوازان دەوڵەمەند بکات و، بەهەموو ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن و سەلامەتی تەندروستی ئاشنابن.