فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ سەردانى تاقیگەى بایۆ لە هەولێر دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى ٢٣/١٠/٢٠٢٥، سەردانێکیان بۆ تاقیگەى بایۆ لە هەولێر ئەنجامدا.
سەردانە زانستیەکە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد بەڕێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیان، فێرخوازان بە گەرمى لەلایەن خاتوو لەیلا موڕاد محەمەد عەلی، سەرپەرشتیاری تاقیگە، پێشوازییان لێکرا، پاشان لە وتەیەکدا کورتەیەکى دەربارەی بەشە جیاوازەکانی تاقیگەکە پێشکەش بە فێرخوازان کر. پاشان، فێرخوازان سەردانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجییان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش ئیدریس حەمەد عەلی دواى ئەوەى پێشوازیی لێکردن، ئینجا بەوردی باسى تەکنیکەکانی جیاکردنەوەی بەکتریا لە نموونە جیاوازەکان خستەڕوو، هەروەها فێرخوازانی بە ئامێری VITEK ناساند و، پاشان جیاوازییەکانی نێوان دەستنیشانکردنی دەستی و دەستنیشانکردنی ئۆتۆماتیکی بە وردى بۆ فێرخوازان ڕوون کردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد سوپاسی ستافى تاقیگەکەى کرد بۆ پێشوازییە گەرمەکەیان و پێشکەشکردنى زانیارییە بە نرخەکانیان و ئاشناکردنى فێرخوازان بە ژینگەى کارکردن و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ کار و پرۆسەکانى تاقیگەیی






