فێرخوازانى بەشی تەکنیکی سڕکردن بە سەردانێکی زانستی نەخۆشخانەی سەردەم بەسەردەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشی تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٩/٤/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی دکتۆر محمد ئەمین سارمد قاسم سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی یەکەم بۆ نەخۆشخانەی سەردەم لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بە هەماهەنگی (فەهمی فاروق کەریم) سەرۆکی پەرستاران لە نەخۆشخانەکە بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن پەرستار ڕاپەر ئەسعەد ساڵح لە یەکەی فریاکەوتن پێشوازى لە فێرخوازان کرد و، لە وتەیەکیدا باسى گرنگی بنەماکانی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاگوزاریەکان و ڕێکارە سەرەتاییەکانی ڕزگارکردنی نەخۆش پێشکەش بەفێرخوازان کرد. هەروەها لە ڕێگەی لایەنى پراکتیکى هەندێک لە کارامەییە سەرەتاییەکان کە لەو یەکەدا بەکاردەهێنرێن پیشانى فێرخوازانیدا.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لەلایەن تەکنیکاری تیشک (میران نازم محەمەد) پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکدا باسى لە چۆنیەتی بەکارهێنانی نوێترین ئامێرەکانى وێنەگرتنی پزیشکی و تەکنەلۆژیای بەردەست لە نەخۆشخانەکەدا بۆ فێرخوازان کرد، هەروەها ڕوونکردنەوەیەکی وردی سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکان لە کاتی پشکنینی تیشکیدا پێشکەش کرد، لە کۆتایی سەردانەکەدا فێرخوازان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی ستافى کارگێڕی نەخۆشخانە و کارمەندان کرد بۆ پێشوازیکردن و ئاشناکردنیان بە شێوازەکانى کارکردن.