فێرخوازانى بەشی زمانی ئينگلیزی کۆمەکى دارایی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆی جیهان هەولێر لە چوارچێوەى هەڵەمەتێکدا کۆمەکى دارایی ژمارەیەک لە خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانى شارى هەولێریان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازان ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٦/٣/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستای ياریدەدەر ڕۆژین حوسێن حوسێنی هەڵمەتێکى کۆکردنەوەى پارەیان بەڕێوەبرد، دواتریش پارە کۆکراوەکانیان بەسەر ژمارەیەک لەو خێزانە هەژار و کەمدەرامەتانەى شارى هەولێر دابەشکرد کە پێویستیان بە پشتگیرى هەیە بۆ دابینکردن و پڕکردنەوەى ژمارەیەک لە پێداویستیەکانیان بۆ ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز .
لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازانى بەشی زمانی ئينگلیزی لەسەرەتادا دابەش بوون بەسەر چەند گروپێک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری، بەو هۆیەوە توانیان بڕێکی باش هاوکاری کۆ بکەینەوە و، لە ئەنجامدا بەیەکسانى بەسەر ژمارەیەک ماڵ و خێزان لەگەڕەکە جیاکانى شارى هەولێر دابەشیان کرد.