فێرخوازانى بەشی شیکارى کیمیایی پزیشکی چالاکیەکى زانستیان لەسەر خشتەی خولی توخمە کیمیاییەکان ڕێکخست
لە چوارچێوەى چالاکیە زانستییەکانى بەشى شیکارى کیمایی پزیشکى، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢١/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (بان عبدالاله محمد)، فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی شیکارى کیمیایی پزیشکی چالاکیەکى زانستیان رێکخست.
چالاکیەکە بریتى بوو لە ئامادەکردن و هەڵواسینى پۆستەرێکى قەبارە گەورە لە ڕاڕەوى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى، پۆستەرکەش تایبەت بوو بە خشتەی خولی توخمە کیمیاییەکان.
توخمە کیمیاییەکان گرنگیەکى زۆریان بۆ ژیانى مرۆڤ هەیە، هەربۆیە ئامانجى ئامادەکردنى ئەو پۆستەرە بۆ ئاشناکردنى سەرجەم فێرخوازانە بەهەموو جۆرە توخمێکی کیمیایی کە لە زەوی و ئاسماندا دۆزراونەتەوە، جگە لە توخمە کیمیاییەکانی ناو جەستەی مرۆڤ، لەهەمانکاتدا پێکهاتەکانی کەش و هەوا.
پۆستەرەکە گرنگی هەر توخمێکی کیمیایی و چۆنیەتى بەکارهێنانی و گرنگییەکەی بۆ سروشت لەخۆگرتووە، هەروەها لە پۆستەرەکەدا هێما کیمیاییەکانى بۆ هەر توخمێک لەگەڵ ژمارەی ئەتۆمی و کێشی گەردیلەیی لەخۆگرتووە.