فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیای پزیشکی هۆشیاری تەندروستییان لە قوتابخانەی کاپیتال سیتی تایبەت بڵاودەکەنەوە
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٢/٤/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی کاپیتال سیتی تایبەتیان لە شارى هەولێر کرد و چالاکیەکى هۆشیارى تەندروستیان بەڕێوەبرد.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن شاجوان لاولاو ڕەمزی یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. سمینارێکیان بەناونیشانی “مەترسییە شاراوەکانی جگەرەکێشان” پێشکەشکرد، لەو سمینارەیاندا کە بەئامادەبوونى قوتابیانی ئامادەیی بەڕێوەچوو، باس لە مەترسییە تەندروستییە جدییەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشان کرا. هەروەها تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی گرنگی پەروەردەی تەندروستی و ئاگاداربوون لە دۆخى تەندروستى. دواتریش بەشێوەیەکى پراکتیکى و وێنەى ڤیدیۆى ئاستى مەترسیەکانیان بۆ قوتابیان زیاتر ڕونکردەوە.
لە کۆتایدا، سەرپەرشتیارانى قوتابخانەکە سوپاسى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد، بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى سمینارەکە و هۆشیارکردنەوەى قوتابیانیان لە بارى تەندروستیان بەشێوەیەکى باشتر.