فێرخوازانى بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی سەردانی تاقیگەیەکى پزیشکى دەکەن
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (26/1/205(، فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر سالی خەلیل باقر، سەردانی (تاقیگەی پزیشکی)یان کرد.
فێرخوازان و مامۆستاى سەرپەرشتیار زەریان ڕەمزی محمد ئەمین سەرپەرشتیارى تاقیگەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان بە دوو گروپى جیا هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى تاقیگەکە، لە میانەى بەسەرکردنەوەکاندا، سەرپەرشتیارى تاقیگەکە ڕوونکردنەوەی لەبارەى جۆرى ئامێرە جیاوازەکان و چۆنیەتی کارکردنیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەها باسى لە چۆنیەتی کارکردنی ئامێری سی بی سی کرد، کە ئامێرێکە بە وردی پشکنینی پێکهاتە سەرەکییەکانی خوێن و ڕێژەکانیان دەکات، پاشان ئامێرەکانى هۆرمۆن و ڤیتامین و شیکاری کیمیاییەکان بۆ فێرخوازان بە وردى شیکردەوە، بەتایبەت شیکردنەوەی ڕێژەی چەوری و کارکردنی جگەر و گورچیلە، پشکنینى ئاستی کانزاکان لە خوێن.
لە کۆتاییدا سرپەرشتیارى تاقیگەکە چەند ئامۆژگاریەکی پێشکەش بەفێرخوازان کرد، بۆ ئەوەى لە دواڕۆژ کە لە تاقیگە پزیشکییەکان کاریان کرد گرنگییان پێ بدەن بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک ڕوونەدات و ئەنجامێکی ورد ب بە نەخۆشەکان بدات.