فێرخوازانى بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی ڤالیای تایبەت دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (18-2-2025)، فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر نزار ئیبراهیم یوسف، سەردانی تاقیگەی نەخۆشخانەی ڤالیای ئەهلیان کرد.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن ئەحمەد مەجید خورشید سەرپەرشتیاری تاقیگە پێشوازییان لێکرا، پاشان ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و چارەسەرخوازان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش ئاماژەى بە چۆنیەتى تۆمارکردنى ناوی نەخۆشەکە و زانیاری کەسی کرد، وتیشى هەر لەم پرۆسەیەدا دەچینە سەر تۆمارکردنی مێژووی پزیشکی و چەند پرسیارێکی گرنگ لە نەخۆشەکە دەکەین، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى تاقیگەکە، لەو میانەیەشدا فێرخوازان ئاشناى ئەو تەکنیکە جیاوازانە کران کە بۆ خوێن کێشان و پشکنینى نەخۆشیەکان بەکارى دەهێنن، هەر بۆ ئەو مەبەستە ڕوونکردنەوەیەکی گشتی لەسەر هەموو ئەو ئامێرانەی کە لە نەخۆشخانە بەردەستن و بنەمای کارەکانیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لە کۆتایشدا لە بەشی بانکی خوێن و وردەکارییەکانی ئەم بەشەی بۆ فێرخوازان ڕوونکردەوە
.
لە کۆتاییدا مامۆستاى سەرپەرشتیار سوپاسی هەوڵ و کارەکانى ستافی نەخۆشخانەی ڤالیا کرد بەتایبەت بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە و، ئەو کات و زانیارییە بەنرخانەی پێشکەشی فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێریان کرد.