فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٦/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر کامەران حەیدەریان سەردانێکی زانستیان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری ڕزگاری ئەنجامدا.
لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان لەلایەن دکتۆر مەریەم عەبدولمەجید پسپۆڕی نەخۆشیناسی باسى لە پرۆسەی پشکنینی ئەندامەکان و گرنگی دیاریکردنی وردی پێوانەکان و پارچەکردنی ئەندامەکان بۆ دەستنیشانکردنی هەر ناوچەیەکی ئەگەری نەخۆشی بۆ فێرخوازان باسکرد، لە هەمان کاتدا ڕوونکردنەوەی تەواوى لەبارەى چۆنیەتی وەرگرتنی نمونەی خانەکان بۆ پشکنینی تاقیگەیی ڕوونکردەوە. هەروەها باسی لە گرنگی جێگیرکردنی دروستی شانەکان کرد بۆ پاراستنی پێکهاتەی مۆرفۆلۆژییەکەی، پاشان دکتۆر مریەم و تیمێکی پسپۆڕ ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لەسەر هەنگاوەکانی پرۆسێسی شانە پێشکەش کرد کە قۆناغێکی بنەڕەتییە لە نەخۆشییە بافتییەکاندا، لە هەمان کاتدا پرۆسەکانی جێگیرکردن، وشککردنەوە، فلتەرکردن، پاڵاوتن، چەسپاندن، بەشکردن، ڕەنگکردن و لەنگەری نیشانى فێرخوازانى دا.
سەردانەکە بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ فێرخوازان و بەهۆیەوە فێربوون چۆن بە وردی نمونەی شانەکان بە بەکارهێنانی مایکرۆتۆم ببڕن، پاشان لەسەر سلایدەکان لەناو ئاودا دایانبنێن، پاشان بە بەکارهێنانی ڕەنگکردنی هیماتۆکسیلین و ئیۆسین (H&E)یان لە ئامێرێکی ڕەنگکردنی ئۆتۆماتیکیدا بینی، کە هەنگاوێکی بنەڕەتییە و یارمەتی جیاکردنەوەی پێکهاتەی شانەکان و ناسینەوەی نەخۆشییەکان دەدات. هەروەها فێری ئامێرە پێشکەوتووەکانی تاقیگە بوون.